مەسرور بارزانی: سەرەخۆشیی خۆم ئاراستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکەم
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی لە کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی چەمچەماڵ دەکات
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیامی پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاڕاستەی کەسوکاری قوربانیانی لافاوەکەی ئەمڕۆی سنووری چەمچەماڵ دەکات.
ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، بە داخەوە بە هۆی لافاوەوە 2 هاووڵاتی لە شارەدێی شۆڕش سەر بە قەزای چەمچەماڵ گیانیان لە دەستداوە، زیانی ماددیش بەر ماڵی هاووڵاتییان و قوتابخانە و فەرمانگەکانی حکومەت کەوتووە.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان دەکات و هاوبەشی خەمیانە، هیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازێت.
بەگووتەی مەسرور بارزانی، وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و ئیدارەی خۆجێییەکانی ڕاسپاردووە کە بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و هەر هاوکاری و یارمەتییەک پێویست بێت، پێشکەشیان بکەن.