پایتەخت

لە شارەزوور پشووی فەرمی راگەیەندرا

لە شارەزوور پشووی فەرمی راگەیەندرا
کورتە

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزووریش بڕیاریدا سبەی بکرێتە پشوو

دوابەدوای ڕاگەیاندنی پشووی لە قەزای چەمچەماڵ، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شارەزووریش بڕیاریدا سبەی بکرێتە پشوو.

 

ئەمڕۆ سێشەممە نەبیل حەمە ساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوور لە ڕاگەیەندراوێکدا جەختی لەوەکردەوە، دوای راوێژ لەگەڵ قائیمقامی قەزای شارەزوور و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لە پێناو بەرژوەندی گشتی و سەلامەتی مامۆستایان، فەرمانبەران، منداڵان و قوتابیان بەهۆی بارانبارینەوە بڕیاریاندا سبەی دەوام لەسەرجەم ناوەندەکانی خۆێندنی سنوری بەڕێوەبەرێتیمان رابگیرێت.

 

بەگووتەی نەبیل حەمە ساڵح، رۆژی پێنجشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە و هیوای تەندروستی باشی بۆ هاووڵاتییان دەخوازێت.

09 کانونی یەکەم 2025 18:37
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026