6 کەس بەهۆی لافاوەوە بوونە قوربانی
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ: 6 کەس بەهۆی لافاوەوە بوونە قوربانی
شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە چەند ناوچەیەک لافاو دروستبووە و زیانی گیانی و ماددی لێکەوتووەتەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی لافاوی چەند کاتژمێری ڕابردووی قەزا چەمچەماڵەوە 2 هاووڵاتیی گیانیان لەدەستدا و 4 هاووڵاتیی دیکە برینداربوون.
قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ، پرسەو سەرەخۆشی خۆیان ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردووان دەکەن و هیوای زوو چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ هاتووە، سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەکان لە ئەرکدان و ئەوەی لەتوانای ئیدارەی چەمچەماڵ بێت درێغی ناکەن.