هێرش کرایە سەر هەڵەبجە
ژمارەیەک داعش هێرشیان کردە سەر هەڵەبجە
کەمێک پێش ئێستا لە هەڵەبجە، چەند چەکدارێکی داعش رووبەڕووی هێزەکانی ئاسایش بوونە و بریندار هەیە.
لە ئۆپەڕاسیۆنێکی هێزەکانی ئاسایش بۆ دەستگیرکردنی ژمارەی چەکداری داعش لە سنووری هەڵەبجە، رووبەڕووبوونەوە ڕوویداوە و بەپێی زانیارییەکان ئەندامێکی هێزەکانی ئاسایشی بریندارە.
بەپێی زانیارییەکان، هەڵمەتەکە بۆ دەستگیکردنی سێ چەکداری داعش بووە لە هەڵەبجە، کە شانەیەکی نوستوویان هەبووە و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، یەک لەو چەکدارە دەستگیرکراوانەی داعش، ئەمیرێکی دیاری ئەو گروپە تیرۆرستییەیە.
لەم هەڵمەتەدا، ئۆپەڕاسیۆنەکە بە سەرکەوتووی کۆتایی هاتووە و تەواوی چەکدار و ئەندامانی داعش دەستگیر کراون.