نەوزاد عەبدوڵڵا: تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ راگەیاندنی پشوو
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگەیاندی پشوو دەدات
بەهۆی نالەباری کەشوهەوا لە چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی ئاو دروستبوووە، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پەروەردەی هەولێر ڕوونکردنەوە لەبارەی ڕاگەیاندی پشوو دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە نەوزاد عەبدوڵڵا، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێک نەدراوە بۆ ڕاگەیاندنی پشووی فەرمی بۆ سەرجەم قوتابخانەکان، بەڵام هەر کاتێک زانییان بارودۆخی کەشوهەوا جێگیر نییە ڕاستەوخۆ پشووی فەرمی ڕادەگەیەنن.
ماوەی 2 ڕۆژە شەپۆلێکی چڕی بارانبارین ڕووی کردووەتەوە ناوچە جیا جیاکانی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی ناوچە شاخاوەییەکان بەفر باریوە و کۆبوونەوەی ئاو لە چەند شوێنێک دروست بووە.