عێراق یەکێک لە گەورەترین کێڵگەکانی بەرهەمهێنانی نەوتی ڕاگرت
کورتە
عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە 2ـی ڕاگرتووە
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاشکرای دەکات، کە عێراق بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە 2ـی ڕاگرتووە.
ئەمڕۆ دووشەممە ئاژانسی ڕۆیتەرزی بەریتانی لە زاری دوو بەرپرسی وزەی عێراقی ڕاگەیاند، عێراق هەموو بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی ڕۆژئاوای قورنە 2ـێ ڕاگرتووە، کە ڕۆژانە نزیکەی 460 هەزار بەرمیل بەرهەم دەهێنێت.
ڕۆژئاوای قورنە - 2 یەکێکە لە گەورەترین کێڵگەکانی جیهان کە نزیکەی 0.5٪ـی بەرهەمی نەوتی جیهان پێکدەهێنێت.