ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی: هەوری سوپەرسێڵ بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوە
هەورە بروسکەی تووند و تەرزە و بارانی بەهێز بەڕێوەیە
هەوری سوپەرسێڵ بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەیە و هەورە بروسکەی تووند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بڵاویکردەوە، لە ئێستادا لەسنوری پارێزگای سەڵاحەدین بارستە هەورێکی سوپەرسێڵ دروستبووە و جوڵەکردنی لە کاتەکانی داهاتوودا بەئاراستەی ناوچەکانی باکور و رۆژئاوای گەرمیان و سنوری پارێزگای سلێمانی و ناوچەکانی نێوان سلێمانی و کەرکووک دەجوڵێت.
بەگووتەی ئاراس جەبار، هەورەکە هەورە بروسکەی تووند و تەرزە و بارانی بەهێزی لەگەڵدایە لە ئێستاوە بەگشتی ناجێگیری کەش و هەوا بەهێزتر دەبێت، بەهۆی سەرکەوتنی زیاتری هەوای شێدار لەباکوری دەریای سوورەوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستان.
هەوری سوپەرسێڵ لە دەرئەنجامی بونی رادەیەکی زۆر بەرزی شێ و بونی تەوژمی بەهێزی بای چالاک دروست دەبێت و دەبێتە هۆی لێزمەبارانی بەهێز.