به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتووچۆی عێراق: لە ڕێگەی دانانی کامێرا ڕێگری لە خێرایی لێخورێن دەکەین
هاتووچۆی عێراق لە ڕێگەی دانانی کامێرا و ڕادار بڕیاریداوە ڕێگری لە خێرایی لێخوڕینی شۆفێران بکات
هاتووچۆی عێراق لە ڕێگەی دانانی کامێرا و ڕادار بڕیاریداوە ڕێگری لە خێرایی لێخوڕینی شۆفێران بکات و دەڵێت: "بۆ هاندانی هاووڵاتییانە".
ئەمڕۆ دووشەممە عه‌مید نسه‌یرعه‌بدولستار، به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه گشتییه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتووچۆی عێراق رایگه‌یاند، دەستکراوە به به‌هێزكردنی ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان و چوارڕێیانه‌كان به ئامێری سنورداركردنی خێرایی (رادار)، كامێرا له‌گه‌ڵ هه‌ڵمه‌ته میدیاییه‌كان بۆ هاندانی هاووڵاتییان بۆ پابه‌ندبوون به یاساكانی هاتووچۆ.
بەگووتەی عه‌مید نسه‌یرعه‌بدولستار، گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگ كراوە بۆ دانانی سیسته‌می چاودێری خێرایی پێشكه‌وتوو له به‌غدا و به‌شێك له پارێزگاكان ده‌ستیان به كاركردن كردووه.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی هاتووچۆی عێراق جەختی لەوەکردەوە، بۆئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پارێزگاكان له‌ڕێگه‌ی سیستمێكه‌وه یه‌كبخرێن پلانێك هه‌یه بۆ ماوه‌ی ساڵێكی ته‌واو درێژده‌ببێتەوە بۆ دابینكردنی سه‌رجه‌م گۆڕه‌پان و چوارڕێیانه سه‌ره‌كییه‌كان به كامێرا و ڕادار.