پایتەخت

سامان سیوەیلی: بۆ ڕاگەیاندنی پشوو دەسەڵاتدراوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە

سامان سیوەیلی: بۆ ڕاگەیاندنی پشوو دەسەڵاتدراوە بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە
کورتە

وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاگەیاندنی پشوو لە قوتابخانەکان دەسەڵاتی داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە

شەپۆلێکی چڕی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، وەزارەتی پەروەردە بۆ ڕاگەیاندنی پشوو لە قوتابخانەکان دەسەڵاتی داوە بە بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە سامان سیوەیلی، گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە کاتی تێکچوونی سەقامگیری کەشوهەوا و دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ وەزارەتی پەروەردە دەسەڵاتی داوە بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی پەروەردە، بەپێی پێویستی بڕیار لەسەر ڕاگەیاندنی پشوو بدەن.

 

گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ڕاشیگەیاند، هۆکاری بڕیارەکە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ڕەنگە لە ناوچەیەک بەفر و بارانێکی زۆر ببارێت  لە ناوچەیەکی دیکە ئاسایی بێت، بۆیە دەسەڵاتە خۆجێییەکان باشتر دەتوانن هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە بکەن.

 

بەگووتەی سامان سیوەیلی، پشووی سەری ساڵ لە 25ـی 12ـی 2025 دەستپێدەکات تا 3ـی 1ـی 2026 بەردەوام دەبێت.

08 کانونی یەکەم 2025 19:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026