بڕی 233 ملیار دینار بۆ جووتیاران گەیشت
بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر گەیشتنی گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاند
گوژمەی حەوتەمی پارەی جووتیارانی هەرێمی کوردستان لە بەغداوە گەیشتووە، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر دەڵێت: "بڕەکە 233 ملیار دینارە".
ئەمڕۆ دووشەممە میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، وەزارەتی دارایی بڕی 233 ملیار و 999 ملیۆن و 993 هەزار و 760 دینار گوژمەی حەوتەمی جووتیارانی خستە سەر هەژماری وەزارەتی بازرگانی هەرێمی کوردستان.
بەگووتەی میران بەختیار، تا ئێستا بڕی پارەی پێویست بۆ پارێزگاکان دیارینەکراوە، دواتر پارەکە بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستان دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە، ڕێکارەکانی پارەدارکردن لە چوارچێوەی پابەندبوونی حکومەت بە پاڵپشتیکردنی کەرتی کشتوکاڵ و دەستەبەرکردنی مافی جووتیاران و گەیاندنی بەردەوامی شایستە داراییەکانە.