پایتەخت

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە 140 ملیۆن دۆلار سزا درا

تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە 140 ملیۆن دۆلار سزا درا
کورتە

یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی پێشێلکردنی یاسا دیجیتاڵییەکانەوە، سزایەکی دارایی بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس سەپاند

ئاژانسی فرانس پرێس، بڵاوی کردووەتەوە، یەکێتیی ئەورووپا بەهۆی پێشێلکردنی یاسا دیجیتاڵییەکانەوە، سزایەکی دارایی بە بڕی 140 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی بەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی(ئێکس) سەپاند.

 

 ئەم لێکۆڵینەوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەک تاقیکردنەوەیەک بۆ توانای یەکێتیی ئەورووپا لە چاودێریکردنی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنۆلۆژیا  سەیر دەکرێت. تەنانەت پێش ئەوەی سزاکە بە فەرمی ڕابگەیەنرێت، جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمەریکا هۆشدارییەکی توندی دا و دژی هێرشکردنە سەر کۆمپانیا ئەمەریکییەکان لە ڕێگەی سانسۆرەوە وەستایەوە، بەرپرسی تەکنۆلۆژیا لە یەکێتیی ئەورووپا، لەکاتی ڕاگەیاندنی بڕیارەکەدا و لە وەڵامی تۆمەتەکانی جەی دی ڤانسدا بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: ئەم بڕیارە پەیوەندی بە شەفافیەتی ئێکسەوە هەیە و هیچ پەیوەندییەکی بە سانسۆرەوە نییە.

 

کۆمیسیۆنەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی داوە، ئەم فریودانە بەکارهێنەران دووچاری ساختەکاری دەکاتەوە، لەوانە ساختەکردنی ناسنامە و شێوازەکانی دیکەی دەستکاری لەلایەن کەسانی خراپکارەوە.

05 کانونی یەکەم 2025 20:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026