زیرەکی دەستکرد یادەوەری مرۆڤ لاواز دەکات
بەکارهێنانی لە رادەبەدەری ئامڕازەکانی زیرەکیی دەستکرد یادەوەری و توانای بیرکردنەوەی مرۆڤ لاواز دەکات
لە توێژینەوەیەکی نوێ کە لە پێگەی ساینس ئەلێرت بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە بەکارهێنانی لەرادەبەدەری زیرەکیی دەستکرد، کاریگەری لەسەر چالاکی مێشک دروستدەکات و دەبێتە هۆی لاوازبوونی یادەوەری و هزر و کەمبوونەوەیەکی بەرچاو لە توانای بیرکردنەوەدا.
10 هەزار کەس بەشداریان لە توێژینەوەکەدا کردووە و تێیدا توێژەران گەیشتوون بەو دەرئەنجامەی، ئەوانەی لە رێگەی باوەوە وەکو بەکارهێنانی گۆگڵ بەدوای زانیارییدا دەگەڕێن، جگەلەوەی دەستیان بە زانیاریی وردتر و گشتگیرتر دەگات، توانای بیرکردنەوەیان زیاتر بووە و چالاکی بەرزی مێشکیان وەکو خۆی ماوەتەوە. بەراورد بەو کەسانەی کاتێکی زۆر لە بەکارهێنانی زیرەکی دەستکرد بەسەردەبەن و دابەزینی یادەوەریان تێدا بەدیکراوە.
توێژەران دەڵێن، ئامڕازەکانی AI زانیارییەکان بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی کورتدەکەنەوە، واتە فێربوونی چالاک لە مرۆڤدا دەگۆڕن بۆ پرۆسەیەکی نەرێنی. فێربوونی چالاک بریتیە لە بەکارهێنانی چەندین سەرچاوە و هەڵسەنگاندنی ناوەڕۆک و دواتر رێکخستنی زانیارییەکان.
هاوکات توێژینەوەکانی زانستی دەمار نیگەرانییەکان لە پشتبەستی زۆر بە زیرەکیی دەستکرد دووپاتدەکەنەوە، بەو بەڵگەیەی ئەوانەی ئەو تەکنەلۆجیایە بە بێ سنور بەکاردەهێنن، چالاکی مێشکیان کەمدەبێتەوە.