ئاسمان پڕ هەور دەبێت و کەشەکە سارد دەبێت
کورتە
کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتوو ئاشکرا کرا
کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی ڕاگەیاند و ئاماژە بەوە دەکات ئەم کەشە گەرم و خۆڕەتاوییە کۆتایی دێت و کەشەکە سارد دەبێت و ئاسمان هەوری باراناوی دایدەپۆشێت.
دەقی پیشبینییەکەی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێم:
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 05-12-2025
کەش / ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت .
خێراى با / لەسەرخۆ دەبێت ( 05– 15) کم/ک
ئاراستەی با / باکوورى ڕۆژهەڵات
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانى دوێنێ
مەوداى بینین / 8 – 10 کم دەبێت
سبەى شەممە 06-12-2025
کەش/ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەور تەواو .
خێراى با / لەسەرخۆ - مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک .
ئاراستەی با / باکووری ڕۆژهەڵات
پلەکانی گەرما/ بە نزیکی 1 تــــا 2 پلە بەرزتر دەبێت بەراورد بە پلەکانی گەرمای ئەمڕۆ .
مەوداى بینین / 8– 10کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 22 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 22 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 23 پلەی سیلیزی