پایتەخت

17 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا

17 ڕۆژ پشووی فەرمی ڕاگەیەندرا
کورتە

وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنی 17 ڕۆژ پشووی فەرمی

لەپێناو بەرژەوەندی قوتابییانی دەرەوە وڵات، وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان بڕیاریدا بە ڕاگەیاندنی 17 ڕۆژ پشووی فەرمی.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێی کوردستان بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیکبونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو قوتابییانەى لە دەرەوەى وڵات دەخوێنن، د. ئارام محمد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاریدا بە ڕێگەپێدان بە قوتابى خوێندکارانى دەرەوەی وڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان.

 

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا، گەڕاندنەوەی قوتابییان لە ڕێکەوتى 19ـی 12ـی 2025، تاوەکو 5ـی 1ـی 2026، بۆ ماوەی 17 رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.

03 کانونی یەکەم 2025 18:58
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026