مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەش دەکرێت
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان وادەی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەستی ڕاگەیاند
وەزارەتی دارایی و ئابووری لەماوەی 2 ڕۆژدا، مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی دابەش دەکات.
ئەمڕۆ سیشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای دەکات، ڕۆژی چوار شەممە و پێنج شەممە مووچەی مانگی ئەیلوولی مامۆستایانی گرێبەستی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دابەش دەکرێت.
وەزارەتی دارایی جەخت لەوەدەکاتەوە، هەر لەم دوو ڕۆژەدا مووچەی مانگی ئەیلوول و مووچەی مانگی ئازاری ساڵی 2025ـی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کەلەدوای 1ـی 7ـی 2024، بەشێوەی گرێبەست و هەمیشەیی لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێم دامەزراون کەشایستەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.