پایتەخت

بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەندامانی جەستەی کچەکەی دەبەخشێت

بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەندامانی جەستەی کچەکەی دەبەخشێت
کورتە

دوای ئەوەی سێ منداڵی جێگری سەرۆککۆماری ئێران ڕووداوی هاتووچۆ بوونە قوربانی، بڕیاری دا ئەندامی جستەی یەکێک لە منداڵەکانی ببەخشێت

بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ کچە تەمەن 12 ساڵانەکەی جێگری سەرۆککۆماری ئێران بڕیاریداوە جەستەی منداڵەکەی ببەخشێت.

ئەمڕۆ سێشەممە میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە، ئیسماعیل سەقاب، جێگری سەرۆککۆماری ئێران، دوای ڕووداوی هاتووچۆکەی بنەماڵەکەی خراپی تەندروستی یەکێک لە منداڵەکانی بڕیاریدا ئەندامانی جەستەی کچە تەمەن 12 ساڵانەکەی ببەخشێت.

لە ڕۆژی یەکشەممە 30ـی 11ـی 2025، لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا لەسەر ڕێگەی تاران - سمنان هاوسەری ئیسماعیل سەقاب هەرسێ منداڵەکەی بوونە قوربانی، هاوسەرەکەی دەستبەجێ گیانی لەدەستدا و سێ منداڵەکەی بەسەختی بریندار بوون و یەکێک لە منداڵەکانیش چووەتە حاڵەتی کۆماوە.

02 کانونی یەکەم 2025 16:15
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026