پایتەخت

دەرهێنەرێكی ئێرانی دوای سزادانی بۆ زیندان 3 خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا

دەرهێنەرێكی ئێرانی دوای سزادانی بۆ زیندان 3 خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا
کورتە

جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی دووبارە لەلایەن ئێرانەوە سزا درا و دووبارە خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا

سەرەڕای کێشەی بەردەوامی دەرهێنەرێكی ئێرانی لەگەڵ دەسەڵاتی ئێران و سزادانی، جەعفەر پەناهی سێ خەڵاتی جیهانی بەدەستهێنا.

پێگەی ئیندیپێدنت بڵاوکردەوە، جەعفەر پەناهی، دەرهێنەری ناسراوی ئێرانی، چەند کاتژمێرێک دوای ئەوەی لەلایەن حکومەتی ئێران سزای ساڵێک زیندانی بەسەردا سەپێندرا، ناوبراو سێ خەڵاتی جیهانی لە 35ـەمین ڕێوڕەسمی "خەڵاتەکانی گۆتام" بەدەستهێنا.

تا ئێستا ڕوون نییە کە جەعفەر پەناهی دەچێتە زیندان یان نا، چونکە ئەو کاتەی دادگەی تاران پەناهی بە "چالاکی پڕوپاگەندە" سزا دا، ناوبراو لە ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا بوو و ئامادەی ڕێوڕەسمەکە بوو، هەروەها گەشتکردن و ئەندامێتی لە هەر گروپێکی سیاسی و کۆمەڵایەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ لێ قەدەغە کرا.

پێشووتر جەعفەر پەناهی لە ڕێککەتی 5ـی ئەمساڵیش توانی خەڵاتی چڵەخورمای زێڕینی 78ـەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کانی لە فەرەنسا بەدەستبێنێت.

لە ساڵی 2010 لە دروستکردنی فیلم و بەجێهێشتنی وڵات قەدەغە کرا پاش ئەوەی ساڵی پێشوو پشتگیری خۆپیشاندانە جەماوەریەکانی دژ بە حکومەت کرد و زنجیرەیەک فیلمی ڕەخنەگری لە دۆخی ئێرانی مۆدێرن دروستکرد.

دواتر بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستەم" سزای شەش ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا، بەڵام تەنها دوو مانگی لە زیندان بەسەربرد و دواتر بە کەفالەت ئازاد کرا.

02 کانونی یەکەم 2025 11:52
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026