کرێی وانەبێژی لە 2000ـەوە بۆ 4000 دینار بۆ هەر وانەیەک زیاد کرا
بە بڕیاری مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرێی وانەبێژان زیاد کرا
لە چوارچێوەی هەوڵەکانی مەسرور بارزانی لە پاڵپشتیکردنی وانەبێژان، کرێی وانەبێژییان بۆ زیاد دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە ڕایگەیاند، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕەزامەندای دا بە زیادکردنی کرێی وانەبێژیی لە 2000 دینارەوە بۆ 4000 هەزار دینار بۆ هەر وانەیەک بۆ ئەو مامۆستایانەی میلاک و گرێبەستن، کە لەسەروو وانەی یاسایی خۆیانەوە بەردەوامن لە وانە وتنەوە، واتا لەسەروو 24 بەشەوانەی قۆناغی بنەڕەتی و 22 بەشەوانەی قۆناغی ئامادەیی وانەیان هەیە.
وەزیری پەوروەردە جەختی کردەوە، کە ئەم بڕیارە ئەمرۆ لە وەزارەتی دارایی رێنمایی بۆ دەردەچوێندرێت و زیادکردنەکە لەسەرەتای ئەمساڵی خوێندنیشەوە بۆیان حساب دەکرێت.