پایتەخت

دادگاییکردنی ئارام قادر بۆ ساڵی داهاتوو  دواخرا

دادگاییکردنی ئارام قادر بۆ ساڵی داهاتوو  دواخرا
کورتە

دادگەیی سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی دواخرا بۆ ساڵی داهاتوو

بە هۆکاری خراپی تەندرووستی، دادگەیی کردنی سەرۆکی پێشووی حزبێکی کوردستان دووبارە دواخرا.

لە کاتێکدا وا بڕیاربوو ئەمڕۆ ئارام قادر، سەرۆكی پێشووی هاوپەیمانیی نیشتمانی لە سلێمانی دادگەیی بکرێت،  بەڵام بەهۆی نەخۆشی و خراپی باری تەندروستی دادگاییکردنەکەی بۆ بۆ 13-1-2026 ساڵی داهاتوو دواخرا.

ئەمە دووەم جارە دادگەیکردنی ئارام قادر دوابخرێت و پێشووتر وابڕیاربوو لە 4-11-2025 دادگەی بکرێت بەڵام دادگەییەکەی دواخرا بۆ ئەمڕۆ و بە گووتەی کەسوکارەکەی، ناوبراو لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکرا و دواتر بردرایە شوێنێکی نهێنی و پێیان گوتراوە لەسەر کەیسێکی "هەواڵگری" دەستگیرکراوە.

جێی باسە دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ تا ئێستا دوو جار داوایان کردووە لە زیندان چاویان بە ئارام قادر بکەوێت، بەڵام تا ئێستا هێزە ئەمنییەکانی سلێمانی ڕێگەیان نەداوە سەردانی بکەن، لە کاتێکدا باری تەندرووستی خراپە.

ئارام قادر پێشتر لە بزووتنەوەی ئیسلامیی کوردستان و کۆمەڵی دادگەریی کوردستان پۆستی هەبووە، دواتر بووە سەرۆکی هاوپەیمانیی نیشتمانی، تاوەکو ئۆکتۆبەری پار دەستی لەکارکێشایەوە.

30 تشرینی دووەم 2025 14:30
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026