پایتەخت

پیاوێك هاوژینەکەی خۆی کوشت و هەواڵی دیارنەمانی راگەیاند

پیاوێك هاوژینەکەی خۆی کوشت و هەواڵی دیارنەمانی راگەیاند
کورتە

دایکێکی خاوەن 6 منداڵ لە پارێزگای دیوانییە بە دەستی هاوژینەکەی کوژرا

پیاوێک لە پارێزگای دیوانییە هاوژینەخۆی دەکوژێت، کە دایکی 6 مناڵ بووە و بۆ شێواندنی ڕاستییەکان هەواڵی ونبوونی ڕادەگەیەنێت.

پۆلیسی پارێزگای دیوانییە ڕایگەیاند، پیاوێکی پارێزگاکە سەرەتا سکاڵای ونبوونی هاوژینەکەی تۆمار کرد و ئەوانیش بۆ ئەم مەبەستە تیمێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا و دوای 13 رۆژ لە چاودێری و کۆکردنەوەی زانیاری، گومانیان کە پیاوەکە خۆی بۆ دروست بوو و لێکۆلێنەوەیان لەگەڵ خودی خۆی کرد.

بە گووتەی لیوا نەجاح مەحموود سوڵتان، بەڕێوەبەری پۆلیسی دیوانییە کە بۆ میدیکان قسەی کردووە، دوای لێکۆڵینەوە و سەیرکردنی بەڵگەکان، تۆمەتبارەکە دانی بە تاوانەکەیدا نا و ئاماژەی بەوە کرد، کە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە هاوژینەکەی خۆی کوشتووە.

ژنی پیاوەکە تەمەنی 40 ساڵ بووە و دایکی 6 منداڵ بووە،  تۆمەتبارەکە سەرەتا بە پاساوی چارەسەرکردنی کێشەکانیان ژنەکەی بردووەتە شوێنێکی دوور و لەوێ بە دەمانچە کوشتوویەتی.

30 تشرینی دووەم 2025 14:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026