ڕاگەیەندراوی خورشید هەرکی لەسەر کێشە و ئاڵۆزییەکانی پاڵاوگەی لاناز
خورشید هەرکی داوا دەکات کێشەکەی لاناز بە یاسا چارەسەر بکرێت
خورشید هەرکی بێدەنگی لەسەر شەڕەکەی پاڵاوگەی لاناز شکاند و داوا دەکات بە یاسا ئەو کێشە چارەسەر بکرێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە خورشید هەرکی کەسایەتی دیاری نێو عەشیرەتی هەرکی لەسەر شەڕەکەی پاڵاوگەی لاناز هاتە دەنگ و ڕایگەیاند، چەند کەسێکی گوندی لاجان، لە پاڵاوگەی لاناز سوودمەند بوون و هەر ئەوان بوونەتە هۆی دروستبوونی کێشە لە ناوچەکە.
خورشید هەرکی جەخت دەکاتەوە، کە کێشەکە کێشەیەکی یاساییەوە و عەشیرەتیی نییە، هەر کەسێک یان هەر لایەنێک بییەوێت عەشیرەتی هەرکی بۆ مەرامی خۆی بەکاربهێنێت، ئێمە زۆر لە ئەوان هۆشیارترین.
لە کۆتاییدا خورشید هەرکی داوا دەکات ئەم کێشەیە بە یاسای چارەسەر بکرێت و نەخرێتە چوارچێوەی کێشەی عەشایەریی.
ئەمە لە کاتێکدایە، لە 27-11-2025ـەوە عەشیرەتی هەرکی ڕێگەی گوێڕیان داخست و داوا دامەزراندنیان لە پاڵاوگەی لاناز لە ناوچەکە کرد، بەمەش شەڕ و پێکدادان لە نێوان هاووڵاتییان و پاسەوانانی پاڵاوگەکە دروست بوو.