پایتەخت

بەرەی مقاوەمەی عێراقی: ئێمە لە پشت هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر نەبووین

بەرەی مقاوەمەی عێراقی: ئێمە لە پشت هێرشەکەی کێڵگەی کۆرمۆر نەبووین
کورتە

میلیشیا شيعەكان رەتیدەكەنەوە هێرشیان كردبێتە سەر كێڵگەی كۆرمۆر

بەرەی مقاوەمەی عێراقی بە هەموو شێوەیەک ڕەتی دەکاتە دەستیان لە هێرشی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هەبێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە گرووپی هەماهەنگی مقاوەمەی عێراق، كە كۆمەڵێك لە میلیشیا شیعەكان لە خۆدەگرێت، لە بارەی هێرشەكەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر ڕایگەیاند، ئەوان بەرپرسیار نیین و تۆمەتی هەندێک دەزگای ڕاگەیاندن لەم بارەیەوە وەک هەوڵێک بۆ تێکەڵکردنی کارتەکان دەبینن، هاوکات  ئامادەیی خۆشیان بۆ بەشداریکردن لە لێکۆڵینەوەکان لەم ڕووداوە دەربڕی.


بەرەی مقاوەمەی عێراقی جەختی کردەوە، چەکی بەرەی مقاوەمە ڕووی لە داگیرکەرانە و بۆ کردنە ئامانجی شوێنی مەدەنی بەکارناهێنرێت، ئەوان لە ئەجێندایاندا نییە هیچ شوێنێکی مەدەنی بكەنە ئامانج.

ئەمە لە کاتێکدایە، لە شەوی 26-11-2025 هێرش کرایە سەر کێڵگەی کۆرمۆر لە چەمچەماڵ، بەهۆیەوە بەشێکی کێڵگەکە گڕی گرت و کۆگایەکیش بە تەواوی سووتا، هەناردەی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا ڕاگیرا و ئاستی بەرهەمهێنانی کارەبا تا ئێستا بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بووەتەوە.

30 تشرینی دووەم 2025 09:21
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026