پایتەخت

سبەی باران دەبارێت

سبەی باران دەبارێت
کورتە

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق و هەرێمی کورددستان، سبەی بارانبارین دەست پێدەکاتەوە

لە سبەینێوە بارانبارین دەستپێدەکاتەوە و بەشێوەی پچڕ پچڕ تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

کەشناسی عێراق ڕایگەیاند، لە ئەمڕۆ شەممەوە جووڵەی هەورەکان زیاد دەکات و ئاسمان نیمچەهەور دەبێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و شەوان و دەمەو بەیانیش پلەکانی گەرما ڕوو لە دابەزینی زۆر دەکەن.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی عێراق، لە سبەینێ یەکشەممە و دووسبەی دووشەممە شەپۆلێکی بارانبارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و کاریگەرییەکەی لەسەر تەواوی هەرێمی کوردستان و بەشێک لە عێراق دەبێت، بارانەکە هەورەبروسکە و ڕەشەباشی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەکانیش سەرمای تەواو دەبێت.

لەلایەکی دیکەوە، بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

هەولێر : 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 21 پلەی سیلیزی
دهۆک : 21 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 23 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 24 پلەی سیلیزی

29 تشرینی دووەم 2025 11:12
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026