پایتەخت

د. حەمدی شنگالی: نەخێر بۆ تێکدان و بەڵێ بۆ گەشەپێدان

د. حەمدی شنگالی: نەخێر بۆ تێکدان و بەڵێ بۆ گەشەپێدان
کورتە

د. حەمدی شنگالی: ئەم هێرشە دەبێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر تاوەکو مەسرور بارزانی دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت

تاوەکو دێت کاردانەوەکانی هێرشی درۆنی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر زیاتر دەبن و لە نوێترین ئیدانەکردندا، د. حەمدی شنگالی بە تووندترین شێوە ئیدانەی هێرشەکەی کردووە و نووسیویەتی: "نەخێر بۆ تێکدان و بەڵێ بۆ گەشەپێدان."

 

کەمێک پێش ئێستا د. حەمدی شنگالی، جێگری بەرێوەبەری کۆمپانیای سۆمۆ ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، هێرشکردنە سەر کۆرمۆر، پێشکەوتن و گەشەپێدان لە هەرێمی کوردستان ڕاناگرێت، بەڵکو پاڵنەرێکی بەهێزترە تاوەکو سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەستکەوتی زیاتر بەدەستبهێنێت.


هەر لە سەرەتای ڕاگەیاندراوەکەیدا، د. حەمدی شنگالی نووسیویەتی: "نەخێر بۆ تێکدان، بەڵێ بۆ گەشەپێدان" و دواتر لە بەشێکی دیکەی ئیدانەکردنەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە، کە هێرشکردنە سەر کۆرمۆر، پێش هەر ململانێیەکی سیاسی، ئامانج لێی زیان گەیاندنە بە هاونیشتیمانیانی کوردستان و دواتر حکومەتی هەرێمی کوردستان و لەسەر ئەم هێرشە درۆنییەش دەڵێت: "ئەمە جگە لە هەوڵێکی نەزۆک بۆ رێگری لە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و تێکدان، هیچ واتایەکی دیکە هەڵنگارێت."

 

لە کۆتا بەشی ڕاگەیاندراوەکەی د. حەمدی شنگالیدا هاتوووە: "تێکدەران و ئەوانەی ئەم کارانە دەکەن، با باش بزانن گەلی کوردستان و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ناوەستن و کۆڵ نادەن، دڵنیابن پێشکەوتنی گەورەتر بەدی دەهێنن."

27 تشرینی دووەم 2025 15:19
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026