بەشێوەی کاتی کارەبا دەبڕدرێت
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، لە کاتی بچڕانی کارەبا پشوو درێژ بن
لە چەند مانگی داهاتوودا وەزارەتی کارەبا چاکککردنەوە لە تۆڕی کارەبا دەکات و داوا لە هاووڵاتییانی دەکات، لە کاتی بچڕانی کارەبا پشوو درێژ بن.
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەندراوێک ئاشکرای دەکات، بەهۆی چاککردنەوە لە تۆڕی کارەبا لەچەند مانگی داهاتوودا دەکرێت بەشێک لە هاوڵاتیان بۆ ماوەیەکی کاتی کارەبایان بپچڕێت، وەک بەشێک لە چالاکییەکانی پڕۆژەی ڕووناکی، کاری چاککردنەوەی پێویست بە بەردەوامی ئەنجام دەدرێت بۆ تۆڕی کارەبا کە سوودی دەبێت لە باشترکردنی خزمەتگوزاری کارەبای نیشتیمانی.
وەزارەتی کارەبا ڕوونیکردەوە، لەکاتی ئەنجامدانی کارەکانی سازدانی تۆڕی کارەبا لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە، لەکاتی هەر پچڕانێک، هەموو خزمەتگوزاری و ژێرخانە سەرەکییەکان بەردەوام دەبن لە کارکردن و تیمەکان کاردەکەن بۆ گەڕاندنەوەی کارەبا بەزووترین کات.
وەزارەتی کارەبا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، پشوو درێژبن لەکاتی ئەنجامدانی پڕۆسەی سازدانەوەی تۆڕەکانی کارەبا، خۆتان لە ڕووناکی تۆماربکەن بۆ ئەوەی کورتەنامەی ئاگادارییان پێبگات.