پایتەخت

پاپای ڤاتیکان: فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە

پاپای ڤاتیکان: فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە
کورتە

لە نوێترین بەڵگەنامەی ڤاتیکان، دیاردەی فرەژنی بە کۆیلایەتی وەسف کراوە و جەخت لە تاک هاوسەری کراوەتەوە

لە کاتێکدا پرسی فرەژنی لەنێو ڤاتیکان دا بووەتە پرسێکی گەرم،  پاپای ڤاتیکان دژایەتیی کەنیسەی کاسۆلیکی بۆ دیاردەی فرەژنی دووپات دەکاتەوە.

رۆبێرت پرێڤۆست، پاپای ڤاتیکان بەڵگەنامەیەکی بەناوی "یەک جەستە" دەرکردووە و تێیدا هاتووە، فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە، ئەمە بە شێوەیەکی بنەڕەتی دژی ژیانی هاوبەشی هاوسەرییە، تاک هاوسەری، یەکسانی و کەرامەتی ژنان دەپارێزێت.

لە درێژەی بەڵگەنامەکەی ڤاتیکان، فرەژنی بە کۆیلایەتی بەروارد کراوە و تێیدا نووسراوە، بوارێک بۆ فرەژنی نییە، دیاردەی فرەژنی جۆرێکە لە کۆیلایەتی.

جێی باسە دیاردەی فرەژنی لە نێو کریستیانە کاسۆلیکییەکانی ئەفریقا ڕووی لە زیادبوون کردووە و لەمبارەیەوە کاردینال ڤیکتۆر مانوێل فێرناندێز، سەرۆکی بەشی مەزهەبیی ڤاتیکان جەختی کردەوە، ڤاتیکان ئێستا لە گفتوگۆدایە لەگەڵ کەنیسەکانی ئەفریقا و ناوچەکانی دیکەی جیهان کە فرەژنی تێیاندا بەردەوامە، کە ئەمەش بۆ یەکەمجارە ڤاتیکان بە فەرمی باس لە زیادبوونی دیاردەی فرەژنی و فرە هاوبەش لەنێو کۆمەڵگەی وڵاتانی رۆژئاوا بکات.

26 تشرینی دووەم 2025 10:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026