پایتەخت

تەیف سامی پەیامێکی بڵاوکردەوە

تەیف سامی پەیامێکی بڵاوکردەوە
کورتە

وەزیری دارایی عێراق دووپاتی کردەوە، کە لە رێگەی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری ژنانەوە کار بۆ باشترکردنی دۆخی ژنانی عێراق دەکەن

بە بۆنەی ڕۆژی نێودەوڵەتی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان، وەزیری دارایی عێراق پەیامێکی لەسەر بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، جەخت لە بەردەوامی هەوڵەکانیان دەکەنەوە بۆ کۆتاییهێنان بە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و جیاکاری و کارکردن لە ڕێگەی ئەنجوومەنی باڵای کاروباری ژنان بۆ دابینکردنی پشتگیری و بایەخی پێویست بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ژنانی عێراق و بەهێزکردنی پێگەیان لە کۆمەڵگەدا.

وەزیری دارایی عێراق جەختی کردەوە، پشتگیری تەواوی خۆیان دەردەبڕن بۆ ڕاگرتنی توندوتیژی بە هەموو شێوەکانییەوە، دروستکردنی ژینگەیەکی سەلامەت و پشتیوان بۆ ژنان، بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی و لابردنی ئەو ئاستەنگانەی کە ڕووبەڕوویان دەبێتەوە بەهۆی کاریگەرییە نەرێنییەکانی ئەو بارودۆخە نائاساییە سەختانەی کە وڵاتەکەمان پێشتر بەسەریدا تێپەڕیوە.

ئەمڕۆ 25-11-2025، ڕۆژی جیهانی  رۆژی جیهانیی نەهێشتنی تووندوتیژیی دژی ئافرەتانە و هەموو ساڵێک تێیدا چالاکی جۆراو جۆر بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام دەدرێت.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ساڵی ڕابردوو 83 هەزار ژن و کچ لە هەموو جیهان کوژراون، لەو ژمارەیە 60%، واتە 50 هەزاریان بە دەستی کەسانی نزیک خۆیان، وەک هاوژین، خۆشەویست و کەسوکاریان کوژران، کە دەکاتە 137 ئافرەت لە ڕۆژێکدا و یەک ئافرەت لە هەر 10 خولەکێکدا.

25 تشرینی دووەم 2025 10:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2026