پایتەخت

نووری مالیکی هانا بۆ سەرۆک بارزانی دەهێنێت

نووری مالیکی هانا بۆ سەرۆک بارزانی دەهێنێت
کورتە

ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی نووری مالیکی، بەدەستهێنانی پشتیوانی گەورەترین پارتە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق

لەگەڵ ڕاگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و دەرکەوتنی سەنگ و هێزی لایەنەکان، کاروانی سەرکردەکانی عێراق بۆ هەولێر و کوردستان دەستیپێکرد و وەکو دووەم سەرکردەی عێراقی دوای سوودانی، نووری مالیکی خۆی گەیاندە هەولێر.

 

ئەمڕۆ پێش نیوەڕۆ، نووری مالیکی، سەرۆکی دەوڵەتی یاسا بە فرۆکەیەکی تایبەت گەیشتە هەولێر و ئامانجی سەرەکی سەردانەکەی، بەدەستهێنانی پشتیوانی گەورەترین پارتە لەسەر ئاستی کوردستان و عێراق.

 

دوای گەیشتنی بە فرۆکەخانەی هەولێر، نووری مالیکی لە لایەن د. فواد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق پێشوازی لێ کرا و دواتر راستەوخۆ بەرەو پیرمام بەڕێکەوت، ماوەی چەندین کاتژمێر مایاوە و چاوی بە هەر یەک لە سەرۆک بارزانی و سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کەوت.

 

دوای گەیشتنی نووری مالیکی بە هەولێر، دەوڵەتی یاسا لە پێگەی فەرمی خۆی ڕایگەیاند، نووری مالیکی کاندیدی ئەوان دەبێت بۆ پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق.

 

بەپێی زانیارییەکان، نووری مالیکی لە کۆبوونەوەکاندا بەڕوونی داوای پشتیوانی سەرۆک بارزانی و پارتی کردووە، بۆ ئەوەی خۆی سەرۆکایەتی کابینەی داهاتووی حکومەتی فیدڕاڵ بکات و پارتی دیموکراتی کوردستانیش پشتیوانی بێت.

22 تشرینی دووەم 2025 20:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025