پایتەخت

46 عومرەکار لە نێو پاسێک سووتان

46 عومرەکار لە نێو پاسێک سووتان
کورتە

پاسێکی عومرەکاران بە 46 سەرنشینەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوویەوە و سووتا

 

لەسەر ڕێگەی سعودییە پاسێکی عومرەکاران بە 46 سەرنشینەوە تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوویەوە و سووتا.

 

ئەمڕۆ دووشەممە پێگەی ئیندیپێندنت بڵاویکردەوە، لە پارێزگای موفریهات بە دیاریکراوی 160 کم دوور لە شاری مەککە، پاسێک کە 46 عومرەکاری هیندی هەڵگرتبوو، خۆی بە بارهەڵگرێکی سووتەمەنیدا کێشا و لە ئەنجامدا پاسەکە گڕی گرت، لە کاتێکدا زۆربەی سەرنشینەکان لە خەودا بوو.

 

بەهۆی ڕووداوەکە جگە لە یەک عومرەکار، سەرجەمیان گیانیان لەدەستدا، ئەوەشی کە لە ژیاندا ماوە لە ئێستادا چارسەری پێویست وەردەگرێت، هاوکات بەهۆی سووتانی تەرمەکان، بەشێکیان بە زەحمەت دەناسرێنەوە.

 

دوای ڕووداوەکە نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان دڵتەنگی و هاوخەمی خۆی بۆ باڵیۆزی هیندستان لە شاری جەددەی سعودییە و کەسوکاری قوربانییەکان دەربڕی.

17 تشرینی دووەم 2025 18:05
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025