تێچووی حەجی ئەمساڵ دیاری کرا
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان تێچووی حەجی دیاری کرد و داوا لەو حاجییانە دەکات کە دوێنێ ناویان دەرچووە، لە سبەی سێ شەممەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتییەکەیان بکەن
دوای ئەوەی دوێنی تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ حەجی ئەمساڵ ئەنجام درا، ئەمڕۆ بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان تێچووی حەجی دیاری کرد.
بەپێی ئەو ڕاگەیاندراوەی بەرێوەبەرایەتی حەجی عومڕەی کوردستان بڵاوی کردووەتەوە، تێچووی حەجی ئەمساڵ 7 ملیۆن و 100 هەزار دینار دەبێت.
لە بەشێکی دیکەی راگەیاندراوەکەدا هاتووە، داوا لەو حاجییانە دەکرێت کە دوێنێ ناویان دەرچووە، لە سبەی سێ شەممەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومرە بکەن بۆ تەواوکردنی مامەڵەکانیان.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان:
تێچووی حه‌ج دیاریكرا
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه تێچووی حه‌جی ساڵی داهاتوو 7.100.000 حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناره.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی دوێنی ناویان له تیروپشك ده‌رچووه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن به‌یانی سه‌ردانی نووسینگه‌كانی حه‌ج و عومڕه بكه‌ن به مه‌به‌ستی ته‌واوكردنی مامه‌ڵه‌كانیان و دانانی تێچووی حه‌ج.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها رایده‌گه‌یه‌نێت به پێی ئه‌و داتای له ژمێریاری حه‌ج و عومڕه وه‌رگیراوه ئه‌مساڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕه پاره‌یه‌كی باش پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌جی كردووه به‌مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی حه‌ج له‌سه‌ر هاووڵاتیان هه‌روه‌ك ساڵانی رابردوو كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بڕیار و ره‌زامه‌ندی رێزدار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوكاری و پاڵپشتی پرۆسه‌ی حه‌ج كراوه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان راده‌گه‌یه‌نێت كه ئه‌مساڵ گه‌شتی وشكانی له هه‌رێمی كوردستان بۆ حاجیان نابێت و حاجیانی كوردستان هه‌ر هه‌موویان به گه‌شتی ئاسمانی گه‌شت ده‌كه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێداویستییه‌كانی بۆ ده‌ستپێكردنی مامه‌ڵه‌ی حه‌ج به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان ئاگاداری ئه‌و كه‌سانه ده‌كاته‌وه كه ناویان بۆ حه‌ج ده‌رچووه پێویسته بڕه پاره‌ی دیاریكراو ئاماده بكه‌ن كه حه‌وت ملیۆن و سه‌د هه‌زار دیناره له‌گه‌ڵ پاسپۆرت و هه‌ریه‌ك له كۆپی ره‌نگاوره‌نگی پاسپۆرت و كارتی نیشتیمانی و كارتی زانیاری له یه‌ك لاپه‌ره كۆپی بكرێت دواكات بۆ وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌كان و وه‌رگرتنی تێچووی حه‌ج رۆژی پێنج شه‌ممه به‌رواری 27/11/2025ده‌بێت.
بەرێوەبەرایەتی حەج و عومڕەی کوردستان