پایتەخت

پایتەخت ناوی حاجییان ئاشکرا دەکات

پایتەخت ناوی حاجییان ئاشکرا دەکات
کورتە

ئەنجامی تیروپشکی ناوی حاجییان بۆ فەریزەی حەج ئاشکرا دەکرێت

کەمێک پێش ئێستا، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆجیای زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیروپشکی ناوی حاجییانی بۆ فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئەنجامدا و پایتەخت میدیا، ناوی حاجییان ئاشکرا دەکات.

 

کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار لە رێگەی سیستەمێکی تایبەت و لە چوارچێوەی پرۆژەیەکی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان، تیروپشکی ناوی حاجییان تەنها لە ماوەی دوو خولەک ئەنجام درا، لە کاتێک ساڵی رابردوو چەندین کاتژمێری پێویست بوو.



گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە ئاماژەی بەوەکرد، ئەمساڵ پشکی هەرێمی کوردستان 5 هەزار 135 حاجییە، بەڵام زیاتر لە 89 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کرد بوو.



بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست پایتەخت میدیا کەوتووە، جیالە ژمارەی پشکی ئەمساڵی هەرێمی کوردستان، هەزار و 950 کەس وەکو یەدەگ ناویان گەڕاوەتەوە و 300 کەسیش بەهۆی زۆری تەمەنەوە، کە ساڵی رابردوو نەیانتوانیبوو فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، ئەمساڵ ئەنجامی دەدەن.



دوای تیروپشکی ناوی حاجییان، بڕیار وایە هەفتەی داهاتوو تیروپشک و تاقیکردنەوە بۆ 100 کۆمپانیای حەج و عومرە بکرێت، تاوەکو بزاندرێت تا چەند ئامادەییان تێدایە بۆ رێنوێنی و هاوکاریکردنی حاجییەکان و هەر کۆمپانیایەک، 46 حاجی لە ئەستۆ دەگرێت.



بۆ دۆزینەوەی ناوەکەت، پەنجە لەسەر ئەم نووسینەی خوارەوە داگرە؛

لێرە بەدوای ناوی خۆتدا بگەڕێ

16 تشرینی دووەم 2025 11:28
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025