پایتەخت

هەولێر بە یەکێک لە باشترین شوێنە گەشتیارییەکان دەستنیشانکرا

هەولێر بە یەکێک لە باشترین شوێنە گەشتیارییەکان دەستنیشانکرا
کورتە

لەسەر ئاستی ئاسیا هەولێر بە باشترین ناوچەی گەشتیاری دادەندرێت

هەولێری پایتەخت لە گۆڤاری گەشتیاری کۆندێ ناست تراڤڵ بە یەکێک لە باشترین شوێنەکانی ئاسیا بۆ گەشت لە ساڵی 2026 دەستنیشانکرا.

گۆڤاری گه‌شتیاریی کۆندێ ناست تراڤڵ لیستی باشترین شوێنه‌کانی ئاسیای بۆ گه‌شت له‌ ساڵی 2026 بڵاوکرده‌وه و شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان وه‌ک یه‌کێک له‌ شوێنه‌ گه‌شتیارییه‌ هه‌ره‌ سه‌رنجڕاکێشه‌کانی ئاسیا دیاریدەکات.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گۆڤاری کۆندێ ناست تراڤڵ، هه‌ولێری پایته‌ختی کوردستانی عێراق، که‌ به‌ قه‌ڵا 6 هەزار ساڵییه‌که‌ی ناسراوه‌، مێژووه‌ ده‌وڵه‌مه‌نده‌که‌ی ده‌پارێزێت، هاوکات هەولێر هەوڵی داهاتووێکی پڕ لە ئاشتییانه‌ دەدات، ئه‌مه‌ش ئاماژە‌یه‌کی ڕوونه‌ بۆ به‌های بەرزی مێژوویی و که‌لتووریی شارەکە، له‌گه‌ڵ ئیراده‌ی گه‌شه‌پێدان و ده‌رچوون له‌ سێبه‌ری ڕابردوودا.

گۆڤاری کۆندێ ناست تراڤڵ جەخت لەوەدەکاتەوە، هەولێر وەک ناوەندێکی ئارام و پڕ لە کولتوور، مێژوو و جوانی سروشتی، سەرنجی جیهانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە، قەڵای دێرینی هەولێر، کە هەزاران ساڵە شایەتی مێژووی پڕ لە گۆڕانکاریی ناوچەکە بووە، ئێستا چاودێری سەردەمێکی نوێی گەشەسەندن و پێشوازی لە ژمارەیەکی پێوانەیی گەشتیار دەکات.

لە درێژەی ڕاپۆرتەکە هاتووە، ژمارەیەکی زۆری گەشتیار ڕوو لەم شارە دەکەن، هاوکات ژمارەیەکی بەرچاو هۆتێلی نوێ کراونەتەوە، ئەمەش نیشانەیەکە بۆ هەوڵەکانی هەرێمی کوردستان بۆ گۆڕینی وێنەی ڕابردوو و پێشوازیکردن لە جیهان.

گۆڤاری کۆندێ ناست تراڤڵ ڕوونیکردەوە، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا خۆی ئامادە دەکات بۆ کردنەوەی گەورەترین کونسوڵخانەی لە جیهاندا لە یەکێک لە گەڕەکە گەورەکانی هەولێ،  باسیش لەوە دەکرێت کە ئەکادیمیایەکی تۆپی پێی لاوانی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش خەریکە لە هەولێر بکرێتەوە.

15 تشرینی دووەم 2025 21:23
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025