هۆشداری لە زیاتر بڵاوبوونەوەی نەخۆشی سیل دەدرێت
رێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات
رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا بڵاوی کردەوە، هەوڵەکان و پێشکەوتنەکان وەک پێویست نین بۆ روبەڕوبوونەوە و رێگریی کردن لە نەخۆشی سیل.
بەپێی راپۆرتەکەی رێکخراوی تەندروستی جیهان، ساڵی 2023 رێژەی گیانلەدەستدان بە نەخۆشی سیل 3% کەمیکردووە، بەڵام ساڵی 2024 دوای تۆمارکردنی زیاتر لە 10.7 ملیۆن توشبووی نوێ رێژەی گیانلەدەستدان بە رێژەی 2% زیادی کردووە، لەو ژمارەیش 5.8 ملیۆن کەسیان پیاو و 3.7 ملیۆن ژن و 1.2 ملیۆن منداڵ بوون.
تیدرۆس ئەدهانۆم بەڕێوەبەری رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: پێشکەوتنی باش لەبارەی روبەڕوبونەوەی سیل بەدەستهاتووە، بەڵام هێشتا وەک پێویست نییە، گیانلەدەستدانی زیاتر لە یەک ملیۆن کەس ساڵانە بەو نەخۆشییە، نیشانەی ئەوەیە، خۆپارێزییەکان وەک پێویست نین لەوبارەیەوە.