هۆکاری وشکبوونی پێست لە وەرزی پاییزدا ئاشکرا دەکرێت
لە وەرزی پاییز پێستی ڕوخسار تووشی گۆڕانکاریی بەردەوام دەبێت
لە وەرزی پاییزدا گۆڕانکاری و وشکبوون لە پێستی مرۆڤەکان ڕوودەدات کە دەبێتە هۆی نائاسوودەیی، هاوکات کاتێک پلەکانی گەرما بە بەردەوامی لە نێوان هەوای ساردی دەرەوە و هەوای وشکی ناوماڵدا کە بەهۆی سیستەمی گەرمکردنەوە دروست دەبێت دەگۆڕێن ئەم کێشەیە ڕوومان تێدەکات.
لەم وەرزەدا، پێستی ڕوخسار تووشی گۆڕانکاریی بەردەوام دەبێت لە نێوان کەشوهەوای سارد و وشک و هەوای گەرمی ناو ماڵ، ئەمەش دەبێتە هۆی لەدەستدانی چینی پارێزەری سروشتی شێداری، بەمەش پێست سست و وشک دەردەکەوێت، تەنانەت ڕەنگە دەست بە خوران بکات.
لەبەر ئەم هۆکارە، پزیشکان و پسپۆڕانی جوانکاری و پێست ئامۆژگاری دەکەن کە گۆڕانکاری و دەستکاریکردنی وەرزی لە ڕۆتینی ڕۆژانەی چاودێریدا بکرێت بۆ دڵنیابوون لە هاوسەنگی شێداری و پاراستنی پێست لە وشکبوونەوە و هەوکردن.