پایتەخت

ئافرەتێک دوای 15 ڕۆژ ونبوونی بە مردوویی دۆزرایەوە 

ئافرەتێک دوای 15 ڕۆژ ونبوونی بە مردوویی دۆزرایەوە 
کورتە

ژنێکی 38 ساڵان لەلایەن مێرد و براکەی خۆیەوە بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە خنکێندرا

بنەماڵەیەک دوای چەندین ڕۆژ گەڕان و بەدواداچوون بۆ دیار نەمانی کچەکەیان، لە کۆتاییدا بە مردوویی دۆزییانەوە. 

ڕێکخراوی مافی مرۆیی "هانا" بڵاویکردووەتەوە، لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئافرەتێک بە ناوی شەهلا کەریمانی، ماوەی 15 ڕۆژ پێش ئێستا لەلایەن هاوژین و برایەکییەوە بەشێوەی خنکاندن کوژرابوو و ئەمڕۆ بنەماڵەکەی تەرمەکەیان دۆزییەوە.

ڕێکخراوی مافی مرۆیی هانا ئاماژەی بەوەکردووە، شەهلا کەریمانی تەمەن 38 ساڵان و دایکی دوو منداڵ بووە، لەلایەن هاوژینەکەی و برایەکی خۆیەوە بە شێوەیەکی دڕندانە خنکێندراوە و تەرمەکەیان شاردووەتەوە، هۆکاری کوژرانەکەش کێشەی بنەماڵەیی ڕاگەیەندراوە.

دوای بەدواداچوونی بنەماڵە و کەسوکاری ئافرەتەکە، مێرد و برای ئافرەتەکە دەستگیرکراون و دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە.

04 تشرینی یەکەم 2025 13:30 3029
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025