بارانبارین بەردەوام دەبێت
کورتە
کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: بارانبارین بەردەوام دەبێت و ئەگەری بەفربارین هەیە
شەپۆلێکی چڕی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەشی کەشنای و بوومەلەزەزانی هەرێمیش پێشبینی 48 کاتژمێری داهاتووی خۆی ئاشکرا کرد کە تێیدا هاتووە، بارانبارین بەردەوام دەبێت و لە چەند ناوچەیەکی هەرێم بە چڕی باران دەبارێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵە، هەروەها ئەوەشی ڕاگەیاند کە لە زۆربەی ناوجەی شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستانیش ئەگەری بەفربارین هەیە.
دەقی بڵاوکراوەکەی کەشناسی هەرێم:
کەش / ئاسمان نیمچە هەور و هەوری باراناوی دەبێت، لە زۆربەی ناوچەکان باران بارین لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت و خێرایی با لە گەڵیدا چاڵاک دەبێت، لە دوای نیوەرۆ وە هەندێ شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە، هەروەها پێشبینی بارینی بەفرێکی کەم هەیە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان.
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک. لە هەندێک کات چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی 35 کم/ک
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لەسەر نەخشەى خوارەوە ئاماژەى پێدراوە
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 10 ) کم دەبێت
سبەى یەک شەممە 16-11-2025
کەش/ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت لە زۆربەی ناوچەکان باران بارینی لەسەرەخۆ و بۆ مامناوەند دەبێت لە هەندێ کات و شوێن بارانی بە لێزمە و هەورە تریشقەی هەیە.
خێراى با / مامناوەند ( 10 – 20 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باشووری خۆرهەڵات دەبێت
پلەکانی گەرما / بەگشتی نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / ( 8 – 10) کم دەبێت.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 20 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 19 پلەی سیلیزی
دهۆک : 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 19 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 22 پلەی سیلیزی