بەهۆی باران بارین کێشەی تەکنیکی هەیە ژمارەیەک گەڕەک بێ کارەبان
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی هۆشداری لە کێشەیەکی تەکنیکی دەدات
شەپۆلێکی باران بارین ڕووی لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان کردووە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سڵیمانیش هۆشداری لە کێشەیەکی تەکنیکی دەدات.
ئەمڕۆ شەممە، ئەندازیار غالب محمد بەڕێوەبەری کۆنترۆڵی کارەبای سلێمانی رایگەیاند" بەهۆی بارانبارین دروستبوونی شۆرت لەسەر تۆڕەکانی دابەشکردنی کارەبا، ژمارەیەک فیدەری کارەبا لە ناو شارو دەرەوەی شار دەرناچێت ، ژمارەیەک گەرەک و شوێن کارەباین نیە".
بەشی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەراتی گشتی کارەبای سڵیمانی راشیگەیاند" لەئێستادا تیمی هۆبەکانی دابەشکردنی کارەبا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکانن.
شایەنی باسە، ساڵانە لەگەڵ یەکەم بارانبارین ئەم حاڵەتە دوبارە دەبێتەوە کێشە تەکنیکییە نادیارەکانی سەر تۆڕەکانی کارەبا دەردەکەوێت و بەزووترین کات چارەسەر دەکرێن.