پایتەخت

تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت

تیروپشک بۆ ناوی حاجییان دەکرێت
کورتە

گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

ماوەی 5 ڕۆژە تۆمارکردنی ناوی حاجییانی هەرێمی کوردستان ڕاگیراوە بڕیارە تیروپشک بۆ هەزارەها ناو ئەنجام بدرێت و گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرە زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومەرەی هەرێمی کوردستان بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، لە ئێستادا تیمەکانیان لە هەر چوار پارێزگا بە بەردەوامی کار دەکەن بۆ ڕێکستن و وردبینی بۆ ناوی حاجییان  هەر فۆڕمێک کەموکوڕتی هەبێت بەنامەی موبایل یاخود فایبەر و وەتسئەپ خاوەنەکەی ئاگادار دەکرێتەوە بۆ ئەوەی چاکی بکرێتەوە.

 

لەبارەی ئەو ناوی ئەو کەسانەی کێشە لە فۆڕمەکانیان نییە گووتی: "ناوی ئەو کەسانەش کە کێشە لە فۆڕمەکانیان نییە ڕاستەوخۆ دەچێتە نێو سیستەمەکە".

 

ژمارەی وەرگرتنی حاجییان دەخاتەڕوو، نزیکەی 90 هەزار کەس داواکاریان پێشکەش کردووە بۆ حەجی ساڵی داهاتوو و پشکی وەرگرتنی حاجییان پێنج هەزار و 135 کەسە.

 

وادەی ئەنجامدانی تیروپشک بۆ ناوی حاجییان ئاشکرا دەکات، بە ئەگەری زۆرەوە ئەم مانگە تیروپشک بۆ ناوی حاجییانی هەرێمی کوردستان دەکرێت.

 

لە ڕۆژی 10ـی 8ـی 2025، وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان کاراکردنی سیستەمی تۆمارکردنی ناوی حاجییانی بۆ ساڵی 2026 ڕاگەیاند.

01 تشرینی یەکەم 2025 16:38 285
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025