پایتەخت میدیا بکوژی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم ئاشکرا دەکات

کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری گەرمیان و کادرێکی دڵسۆزی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هۆکارێکی نادیار کوژرا
کەسایەتییەکی دیاری دەڤەری گەرمیان و کادرێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بە هۆکارێکی نادیار کوژرا.
ئەمشەو دووشەممە ئەکبەر حاجی رۆستەم کادری پارتی دیموکاراتی کوردستان و کەسایەتی دیاری کفری بەهۆکارێکی نادیار لە نێو باخەکەی خۆیدا لە گوندی ئۆمەربل کوژرا.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، تۆمەتباری کوژرانی ئەکبەر حاجی ڕۆستەم لەلایەن کەسێکی نزیکی خۆیەتی.
هاوکات، لە دوای کوژرانی ئەم کادرەی پارتی دیموکراتی کوردستان هێزە ئەمنیییەکان هیچ ڕوونکردنەوەیەکیان نەداوە.