پایتەخت

هێزێکی ئەمنی یەکێتی ئەم کادیرەی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی ڕفاند

هێزێکی ئەمنی یەکێتی ئەم کادیرەی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی ڕفاند
کورتە

هێزێکی ئەمنی یەکێتی بەبێ بڕیاری دادوەر بەشیوەیەکی دڕندانە کادیرێکی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستانی لە سلێمانی ڕفاند

هێزێکی ئەمنی یەکێتی کادیرێکی یەکێتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستانیان لە سلێمانی ڕفاندووە.

یەکێتیی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بەیاننامەیەکی لەبارەی ڕفاندنی ئەندامێکییانەوە لەلایەن هێزێکی یەکێتی نیشتمانی کوردستانەوە بڵاوکردەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، مەکتەبی سکرتارییەتی یەکێتیی قوتابییان و لاوانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بەداخەوە ئەمشەو کاتژمێر 12:20، لە گەڕەکی بەکرەجۆی شاری سلێمانی، هێزێکی ئەمنی بە ناوی ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە، بە شێوەیەکی زۆر ناشیرین و بەبێ بڕیاری دادوەر و بە شێوەیەکی بەڵتەچییانە، لە کاتی گەڕانەوە هەڤاڵ ئامانج عەبدوڵڵا کادیری یەکێتییەکەمان بۆ ماڵەوە، لە ڕێگادا دەیڕفێنن و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

مەکتەبی سکرتارییەتی قوتابییان و لاوانی دیموکراتی کوردستان جەختی کردووەتەوە، سەلامەتیی گیانی ئامانج عەبدوڵڵا لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و دواشی کردووە بە زووترین کات چارەنووسی دیاری بکرێت و ئازاد بکرێت، جەختیشی کردووەتەوە، بە پێچەوانەوە هەموو ڕێکارێکی مەدەنی و ئەوەی پێویست بێت دەگرنە بەر.

12 تشرینی دووەم 2025 12:25
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025