پۆلیسی هەولێر: کوژراو مۆبایلی بکوژی هاک کردبوو و وێنەی بردبوو
 
                
            
        زانیاری ورد لەسەر ڕووداوێکی کوشتنی گەنجێک لە هەولێر بڵاوبوویەوە
پۆلیسی هەولێر دانپێدانانی بکوژی ئەو گەنجەی دوێنێ شەو لە هەولێر کوژرا بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ دوو شەممە پۆلیسی هەولێر ڕایگەیاند، دوای لێکۆڵێنەوەیان لە ڕووداوێكی کوشتنی گەنجێک بەناوی یوسف د. دەهلەوی لەبەردەم کۆتری سەلام لە هەولێر، بکوژیان دەستگیرکردووە، کە هاوڕێی کوژراوە.
بە گوێرەی دانپێدانانی بکوژەکە، کوژراو مۆبایلەکەی هاک کردووە و کۆمەڵێک وێنەی لێ بردووە، بۆیە بە چەکێکی جۆری دەمانچە دەستڕێژی گولـلەی لە هاوڕێکەی خۆی کردووە و کوشتوویەتی.
پۆلیسی هەولێر توانیوویەتی کەمێک دوای ڕووداوەکە تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان بنێرنە شوێنی ڕووداوەکە و تۆمەتباری بکوژ دەستگیر بکەن، لە ئێستادا لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە بەردەوامە.
 
                 
                     
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
            
         
                 
            
         
            
        