پایتەخت

19 هەزار هاووڵاتی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە

19 هەزار هاووڵاتی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە
کورتە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق گەڕانەوەی هەزەرەها کۆچبەری لە کەمپێک ڕاگەیاند

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: 19 هەزار هاووڵاتی لە کەمپی هۆلەوە گەڕێندراونەتەوە

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ئاشکرایکردووە، تاوەکو ئێستا 19 هەزار هاووڵاتیی عێراقییان لە کەمپی هۆلی سووریا گەڕاندووەتەوە بۆ عێراق.

بە هەزاران هاووڵاتیی عێراقی لە کەمپی هۆلی وڵاتی سووریا دەژیان و ببوونە هۆی مەترسی و چەند گرفتێکی گەورە، هەر بەم بۆنەیەوە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق لە ماوەی چەند مانگێکی پێشترەوە دەستی کردووە بە گەڕاندنەوەی ئەو هاووڵاتییانە بۆ وڵاتی عێراق.

لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا، وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ڕایگەیاندووە، ئەو هاووڵاتییانەی گەڕاونەتەوە تەنیا ژن یان پیاو یاخود چینێکی دیاریکراو نین، بەڵکو منداڵ، گەنج، پیر و ژن و پیاویان تێدایە و هەر هەموویان لەچوارچێوەی پلانێکی ستانداردی چاکسازیدا هاوکاریان لەگەڵ دەکرێت، تاوەکو بتوانن لەگەڵ کۆمەڵگە تێکەڵ ببنەوە.

هەر لەمبارەیەوە عەلی عەباس، گوتەبێژی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایگەیاندووە، لە ساڵی 2021ـەوە تاوەکو ئێستا و لەسەر بڕیاری حکوومەتی عێراق، پرۆسەی گواستنەوەی خێزانەکان 29 جار چووەتە بواری جێبەجێ کردنەوە.

27 تشرینی یەکەم 2025 10:26
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025