پایتەخت

ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 تەواو کرا

ڕێکارەکانی خەرجکردنی مووچەی مانگی 8 تەواو کرا
کورتە

بەغدا کارەکانی ناردنی پارەی مانگی هەشتی تەواوکرد و بڕیارە هەر ئەمڕۆ یەکشەممە پارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت

 رێکارەکان لە وەزارەتی دارایی تەواوکران و مووچەی مانگی 8ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەم زووانە خەرج دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی فیدراڵ ڕایگەیاند،  ڕێکارەکانی جەرجکردنی مووچەی مانگی هەشتی مووچەخۆران لەناو وەزارەتی دارایی عێراق تەواو کران و بەڕێوەبەری گشتیی ژمێرکاری واژۆی لەسەر نووسراوی خەرجکردنی مووچە کردووە و ڕەوانەی بەشی (مەدفوعات) کراوە و لەوێوە دەچێتە بانکی ناوەندیی عێراق.

لە ئێستادا  پرسی مووچە لە نێوان وەزارەتی دارایی فیدراڵ و بانکی ناوەندیی عێراقدایە و ئەگەر بانکی ناوەندیی پارەی پێویستی لەبەردەستدا بێت هەر ئەمڕۆ کارەکان تەواو دەکرێن و تەمویلی مووچەی مانگی هەشت دەکرێت.

لەلایەکی دیکە سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، ئامادەکاری تەواو کراوە و لەگەڵ گەیشتی پارەی مووچە مانگی 8، راستەوخۆ دەست بە دابەشکردنی دەکرێت.

ئەمە لە کاتێکدایە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق سوودانی، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراقی ڕاسپارد مووچەی مانگی 8 خەرج بکات.

26 تشرینی یەکەم 2025 10:32
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025