پاوێکی هیندی مردنی خۆۆی ساختە کرد بەس بۆ بزانێت کێ دێتە پرسەکەی
بەس بۆ ئەوەی بزانێت خەڵک تا چەند ڕێزی دەگرن و خۆشیان دەوێت، پیاوێک مردنی خۆی ساختە کرد و پرسەیەکی ڕێکخست
بەمەبەستی تاقیکردنەوەی دانیشتووانی کۆمەڵگەکەی، پیاوێکی هیندی مردنی خۆی ساختە.
پێگەی ئیندیەن تایمز بڵاویکردەوە، دانیشتووانی گوندی کۆنچی، لە ویلایەتی بیهاری هیندستان تووشی شۆک بوون بە بیستنی هەواڵی کۆچی دواییکردنی (مۆهان لال)، پیاوێکی تەمەن 74 ساڵانی پێشووی هێزی ئاسمانی وڵاتەکە.
لە پرسەکەی (مۆهان لال) سەدان کەس ئامادە بوون، تەنانەت چەندین کەس کە هەر نەشیاندەزانی ئەو کەسەی مردووە (مۆهان لال)ـە، دەهاتن بەشداری ڕێوڕەسمەکەیان دەکرد و لەگەڵ خەڵکەکە هاوخەمی خۆیان دەردەبڕی، بەڵام لە ناکاو (مۆهان لال) لە نێو تابووتەکەی هەڵسایەوە، ئینجا خەڵک زانییان کە ئەم پرسەیە تەنیا بۆ تاقیکردنەوەی خەڵک بووە، تا بزانێت چەند کەس لە پرسەکەی ئامادە دەبن و تا چەند گرینگی پێدەدەن.
(مۆهان لال) بە میدیاکانی هیندستانی ڕاگەیاند، "دوای مەردن خەڵک تابووتەکەت لەسەر شانی خۆیان دادەنێن، بەڵام من دەمویست خۆم شاهێدی ئەو پڕۆسەیە بم، کە خەڵک چەند ڕێزم دەگرن و خۆشیان دەوێم."
دوای ئەم ڕووداوە، ناوبراو خوانێکی بۆ تەواوی دانیشتووانی گوندەکە ئامادە کردوو و تا بەرپرسانی ناوچەکە لە ساختەکردنی مردنی خۆی خۆشبن.