ڕاگەیاندراوێک لە وەزارەتی دارایی و ئابووریەوە

راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە، داوای سی ڤی لە فەرمانبەران دەکات
بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان لە بانکی نیشتیمان، وەزارەتی دارایی و ئابووری داوای سی ڤی دەکات.
ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند، بانکی نیشتیمان، بانکێکی حکومی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمە و لەلایەن بانکی ناوەندی عێراقەوە مۆڵەتی پێدراوە، هەر فەرمانبەرێک لە بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی و ئابووریی ئارەزوو دەکات راژەکەی بگوازێتەوە سەر بانکی نیشتیمان، بەمەبەستی دانانی سەرۆک بەشەکان و یاریدەدەرەکانیان لە بانکی نیشتیمان، لەڕێگای ئەم لینکەی خوارەوە فۆرمی دیاریکراو پڕبکاتەوە، دواتر چاوپێکەوتن ئەنجام دەدرێت.
ئەمەش لینکەکە:بانکی نیشتیمان
نوێدەکرێتەوە...