باشترین کابینەی حکومەت
لە کۆی 9 کابینەی حکومەت کامیان باشترینە؟ بینەر بە و وەڵامەکە وەرگرەوە
ناڵێم دەیکەین، دەڵێم کردمان!
ئەمە قسەی سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانییە، کە دەیان بەڵێنیی گەورەی بە خەڵکی هەرێمی کوردستان دابوو، تاوەکو باشترین پڕۆژەکان بە سەردەمیانەترین ستانداردەکان لە کوردستان دروست بکات و کابینەی نۆیەمی حکومەت بیانخاتە خزمەت هاووڵاتییانەوە.
کارەبای 24 کاتژمێری، ئاوی خێرا، بە بانکیکرنی سیستمی مووچە، گرنگیدان بە ژینگە، ژێرخانەکانی وڵات، ڕێگاوبان، کشتوکاڵ و بەدیجیتاڵکردن و دەیان خزمەتگوزاریی دیکە، بەشێک لەو بەڵێن و خزمەتانەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بوون، کە تاوەکو ئێستا تەواو کراون، هاوکات دەیان پڕۆژە و خزمەتگوزاریی دیکەش ماوە کە کاریان لەسەر دەکرێت و لە قۆناغی تەواوبووندان.
هەرچۆنێک بێت، کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کار و پڕۆژەکانی بەشێوەیەک تەواو کرد، کە توانیی خزمەتی باش و شایستە بە هاووڵاتییانی کوردستان بکات، سەرۆکوەزیرانی کابینەکەش تاوەکو ئێستا بەڵێنەکانی خۆی بردووەتە سەر و دەیان پڕۆژە و کار و چالاکیی دیکەش ماون کە لە قۆناغی تەواوبووندان و دەبێت چاوەڕێی ئەنجامی باشتر و شایستەتر لەو پڕۆژانە بکەین، کە بەڵێنییەکەی درابوو.