پایتەخت

43 ساڵ بە هەڵە زیندانی کرابوو و دوای ئازادکردنیشی ئەمریکا دیپۆرتی دەکاتەوە 

43 ساڵ بە هەڵە زیندانی کرابوو و دوای ئازادکردنیشی ئەمریکا دیپۆرتی دەکاتەوە 
کورتە

کەیسی دیپۆرتکردنەوەی پیاوێکی هیندی لە ئەمریکا هەرای ناوەتەوە، سەرەڕای ئەوەی زیاتر لە 40 ساڵیش بە هەڵە زیندانی کرابوو

لە چوارچێوەی هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دیپۆرکردنەوەی کەسانی بیانی و پەنابەرانی نایاسایی، پیاوێکی هیندی دوای ئازادکردنی لە زیندان، دیپۆرت دەکرێتەوە.

کەناڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، پیاوێکی بە ڕەچەڵەک هیندی دانیشتووی ئەمریکا بە ناوی (سوبرامانیام ڤێدام) ناسراو بە "سابو" دوای 43 ساڵ لە زیندانیبوونی، بەڵگەی نوێ لەسەر کەیسەکەی دۆزرایەوە و دەرکەوت کە بێ تاوانە، بەمەش ئازاد کرا.

هەر دوای ئازادکردنی (سوبرامانیام ڤێدام)، لە بری ئەوەی بتوانێت بچێتە ماڵەوە و بە کەسوکاری شاد بێتەوە، دەست بەجێ لەلایەن دامەزراوەی جێبەجێکردنی یاسای گومرگ و کۆچی ئەمریکا (ICE) دەستگیرکرا، ئەمەش بەمەبەستی دیپۆرتکردنەوەی بۆ هیندستان، کە لە وەتەی منداڵی ساوە بووە لەو وڵاتە نەژیاوە.

لە ئێستادا پارێزەر و کەسوکاری (سوبرامانیام ڤێدام) لە دژی کەیسی دیپۆرتکردنەوەی دەجەنگن و نیگەرانن لەوەی، کە دوای بەسەربردنی 43 ساڵی ژیانی لە زیندان، دووبارە بێ بەش دەبێت لە ژیان کردن لە ئەمریکا.

19 تشرینی یەکەم 2025 16:47
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025