پایتەخت

مەسرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی یانەی هەولێر دووپاتکردەوە

مەسرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ سەرۆکی یانەی هەولێر دووپاتکردەوە
کورتە

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەی هەولێر و پشتیوانی خۆی بۆ یانەکە دەربڕی

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ یانەی هەولێر و سەرۆکی یانەی هەولێر دووپاتکردەوە و دڵخۆشی خۆی بە ئەنجامەکانی ئەم وەرزەی یانەکە ئاشکرا کردووە.

دوێنێ لە دووەم رۆژی بەڕێوەچوونی پێشبرکێی ئەسپسواری لە هەولێر، د. سەفی یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر چاوی بە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کەوتووە و بەپێی زانیارییەکانی پایتەخت میدیا، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشتیوانی خۆی بۆ یانەی هەولێر و سەرۆکی یانەی هەولێر دووپاتکردووەتەوە.

د. سەفین یاسین، سەرۆکی یانەی هەولێر بە پایتەخت میدیای ڕاگەیاند، سەرۆکی حکومەتی هەرێم زۆر بە ئەنجامەکانی سەرەتای ئەم وەرزەی یانەی هەولێر دڵخۆشبووە و پیرۆزبایی سەرکەوتنەکانی لێکردین و هیوای بەردەوام بوونی بۆ خواستین.

دوای وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی یانەی هەولێر لە لایەن د. سەفین یاسین، یانەی هەولێر بە بەهای نزیکەی دوو ملیار دینار چەندین گرێبەستی گەورەی ئەنجام دا و لە سەرەتای ئەم وەرزە، بە ئاستێکی زۆر باش دەرکەوتووە و لە کۆی چوار یاریی، توانیویەتی لە سێ یاریی سەرکەوێت و لە یارییەک یەکسان بێت.

12 تشرینی یەکەم 2025 13:09
هەڵبژاردنەکانی پێشکەشکردن

بەیەکەوە جیاوازی دروست دەکەین

هەموو مافێکی پارێزراوە بۆ پایتەخت

© 2025