بەهۆی زیرەکی دەستکرد مرۆڤ دەتوانێت لەگەڵ ئاژەڵان قسە بکات

زیرەکیی دەستکرد دەبێتە هۆی گفتوگۆ لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکان
لە ساڵانی پێشوو، وتووێژ و پەیوەندیکردن لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکان تەنها لە وەک خەیاڵ بوو، بەڵام سەردەمی زیرەکیی دەستکرد (Artificial Intelligence – AI) ئەم خەیاڵە بە ڕاستی نزیک دەکات، پێشبینی دەکرێت لە داهاتوودا، AI ببێتە ئەمرازێکی بەکارهاتوو بۆ پەیوەندیکردن و گفتوگۆی زمانەوانی لە نێوان مرۆڤ و ئاژەڵەکان.
بەپێی توێژینەوەیەکی زانستی کە لە گۆڤاری Nature بڵاوکراوەتەوە، زانایان سوودێکی گەورەی ئەم تەکنەلۆجیای نوێ ئاشکرا دەکەن بەوەی مرۆڤ دەتوانێت بە هۆی AI و ئامرازە پێشکەوتووەکان قسە و گفتوگۆ لەگەڵ ئاژەڵەکان بکات.
لە توێژینەوەکەدا هاتووە، کە ئامرازەکانی AI دەتوانن دەنگ و بانگەوازی ئاژەڵەکان وەک نەهەنگ و باڵندە کۆبکەنەوە و ڕوون بکەنەوە، ئەمەش رێگەی پێدەدات مرۆڤ لە داهاتوودا لێیان تێبگات و پەیوەندی ڕاستەوخۆی پەیدا بکات.
توێژەران دەڵێن، ئاژەڵەکانی وەکو مەیمون، نەهەنگ و باڵندەکان بە شێوەیەکی تایبەتی دەنگ دەدەن کە نیشانەی پەیوەندیکردنە، ئەمە بە شێوەیەکی هەواڵدار نیشان دەدات، کە توانای پەیوەندیکردن تەنها تایبەت بە مرۆڤ نییە.
نمونەیەکی جوان لە توێژینەوەکە، مەیمونی شامپانزییە کە دەنگێکی تایبەتی دەردەکات بە واتای «سەیری من بکە» یان «با ئەمە بکەین»، بەمەبەستی هەماهەنگی لە چالاکییەکانی گرووپدا.
زانایان وادەکەن AI بەکاربهێنن بۆ شیکردنەوەی کۆدی دەنگی ئاژەڵەکان، کە مرۆڤ بە ئاسانی ناتوانێت لێی تێبگات، بەڵام سیستمی AI دەتوانێت پێکهاتە و نەخشەکانی بانگەوازیان دەستنیشان بکات و بگۆڕێتەوە بە دەنگێکی مانادار.
لە داهاتوودا، مۆدێلەکانی AI پەرەپێدەدرێن بۆ فێربوون و وەرگێڕانی کۆدی دەنگی ئاژەڵەکان، واتە هەوڵەکان بە ئەو ئاراستەیەدایە کە مرۆڤ بتوانێت قسە لەگەڵ ئاژەڵەکان بکات.