مەرجە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن دەنا ڕێگاتان پێنادرێت بەشداری حەج بکەن
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە ڕاگەیەندراوێکی بۆ حاجییان بڵاوکردەوە
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە ڕاگەیەندراوێکی بۆ حاجییان بڵاوکردەوە
وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە ڕێکارە تەندروستییەکانی بۆ فەریزەی حەجی ساڵی داهاتوو بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێویستە حاجییان مەرجە تەندروستییەکان ڕەچاو بکەن دەنا ڕێگایان پێنادرێت بەشداری حەج بکەن.
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هەر هاووڵاتییەک کە ناوی دەردەچێت و خوازیاری ئەنجامدانی فەریزەی حەجە بۆ ساڵی داهاتوو، ئەگەر مەرجە تەندروستییەکانی تێدا نەبێت، ڕێگەی پێ نادرێت بچێتە ناو خاکی سعوودییەوە.
هاوکات وەزارەتی حەج و عومرەی سعوودییە باسی لەوەش کردووە، پێویستە بۆ ساڵی داهاتوو زۆر بە وردی چاودێری بڕوانامەی تەندروستیی ئەو هاووڵاتییانە بکرێت، کە دەیانەوێت فەریزەی حەج ئەنجام بدەن، هەروەها داوا لە سەرجەم وڵاتانی جیهان دەکات، کە لە ڕێگەی دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە ئەو کەسانە هۆشیار بکەنەوە کە خۆیان ناونووس دەکەن بۆ مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج بۆ ساڵی داهاتوو.